پەرلەمانتارێک زانیاری نوێ لەسەر ناردنی پارەکەی بەغداد ئاشکرا دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە پارە بەغدا نەرمین مەعروف


Jan 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشبینی دەکات : لەم ھەفتەیەدا ٦١٨ ملیار دینارەکە لە بەغدادەوە رەوانەی ھەرێم بکرێت و رۆژی سێشەممەش ھەمواری بودجە لەئەنجومەنی وەزیران پەسەند بکرێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: حکومەتی عێراق لە ٢٠ بۆ ٢٥ مانگ مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکات، چاوەڕوان دەکرێت لەو ماوەیەشدا ئەو بڕە پارەیە رەوانەی ھەرێم بکرێت و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمیش دابەش بکرێت.

لەبارەی پڕۆژەی ھەموواری یاسایی بودجەی عێراق، نەرمین مەعروف دەڵێت:  تا ئێستا پڕۆژەکە لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر نەدراوە، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبونەوەی رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی ھەموارەکە پەسەندبکات، دواتر بە نوسراوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

کامەران کەریم