لە رووداوێكی تەقەكردندا لە سلێمانی سێ كەس برینداربوون
(0) /
زایەڵە - لە شەقامی پیرەمێرد لە سلێمانی كەسێكی نەناسراو تەقەی لە سێ كەس كردووە و برینداربوون و دۆخی تەندروستی یەكێك لە بریندارەكانیش ناجێگیرە.
سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە زایەڵەی راگەیاند: كەمێك پێش ئێستا كەسێكی نەناسراو لە شەقامی پیرەمێرد لە شاری سلێمانی تەقەی لە سێ كەس كردووە و برینداربوون و بەمەبەستی چارەسەركردنیان رەوانەی نەخۆشخانەی شار كراون و لە ژێر چاودێریدان و دۆخی تەندروستی یەكێك لە بریندارەكانیش ناجێگیرە و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە.
هەر بە پێی زانیارییەكان، هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: