زایەڵە - شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه، پله‌كانی گه‌رماش رو له‌نزمبونه‌وه ده‌كه‌ن و شه‌پۆله‌كه‌ش تا كۆتایی 24ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای بواری كه‌شناسی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ زایەڵە نێیردراوه بڵاویكردۆته‌وه، "پێشبینی ده‌كه‌ین له مه‌ودای ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ و رۆژانی 23 و 24ی ئه‌م مانگه حاڵه‌تێكی بارانبارین هه‌مو ناوچه‌كان بگرێته‌وه به‌كاریگه‌ری و بڕی جیاواز زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه شاخاویه‌كان ده‌بێت به‌پله‌ی یه‌كه‌م، به‌پله‌ی دوه‌میش ناوچه نیمچه شاخاویه‌كان، به‌پله‌ی سێیه‌میش ده‌شتاییه‌كانی هه‌ولێر و كه‌ركوك و گه‌رمیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، خێرایی با هه‌ندێك كات زیاد ده‌كات به‌مام ناوه‌ندی و پله‌كانی گه‌رما 1-3 پله نزمتر ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر بۆ شاخاویه به‌رز و كوێستانه به‌رزه‌كان، ئه‌گه‌ری ته‌رزه و هه‌ور و بروسكه و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو هه‌یه، له‌هه‌ندێك شوێن بڕی باران ئه‌گه‌ری سه‌روی هه‌شت ملم تا سه‌روی 80 ملم بۆ گه‌رمیان و هه‌مو ناوچه‌كانی دیكه هه‌یه.
شاڵاو هیدایه‌ت ده‌شڵێت، "له‌مه‌ودای 26 و 27 و 28 ی كۆتاییه‌كانی مانگ دوباره حاڵه‌تی دیكه‌ی باران و به‌فر و سه‌رما و سۆڵه‌ی به‌هێز هه‌یه كه ئه‌مه‌یان باشتر ده‌بێت له‌م حاڵه‌ته‌ی پێشتر و ڕۆژانی داهاتو، به‌فر تێیدا داده‌به‌زێت بۆ خوار 800 مه‌تر و یان زیاتر له‌ئاست ڕوی ده‌ریاوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، حاڵه‌تی سێیه‌می بارانبارینیش هه‌یه كه نه‌گۆڕێت ئه‌گه‌ری زۆره بكه‌وێته مانگی (شوبات/2)ی 2024ه‌وه ئه‌مه‌یان باران و به‌فری زیاتر و سه‌رمای زۆر زیاتری له‌گه‌ڵدایه.
محەمەد ساڵح
تێبينيێك بنێرە: