هۆشداریی لەمەڕ سوود وەرگرتنی ئەمریکا لە تیرۆریستان بۆ گوشار خستنەسەر عێراق

(0) / جهان


Apr 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکێک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە سوود وەرگرتنی واشنتۆن لە ئەو تیرۆریستانەی کە لە کەمپەکانی سووریادان وەکوو کارتێک بۆ  گوشار خستنەسەر وڵاتەکەی، هۆشداری دا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گێڕانەوە لە ئەلمەعلومە، محەمەد کەریم، نوێنەری پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح سەبارەت بە سوود وەرگرتنی واشنتۆن لە ئەو تیرۆریستانەی کە لە کەمپەکانی سووریادان وەکوو کارتێک بۆ  گوشار خستنەسەر عێراق و وڵاتانی دیکە، هۆشداری دا.
ناوبراو بە ئاماژە کردن بەو بابەتە وتیشی: حکومەتی عێراق دەبێت لە ئاست کردەوەکانی ئەمریکا لە دژی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی هەڵوێستی هەبێت.
ئەم نوێنەری پەرلەمانە لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد: چڕ بوونەوەی هێزە ئەمریکییەکان لەسەر هێڵە سنوورییەکانی عێراق و سووریا بۆ دروست کردنی کەلێنێکە تاکوو بتوانن لەو ڕێگەیەوە ئەندامانی گرووپە تیرۆریستییەکان بهێننە ناو خاکی عێراقەوە.