کۆمپانیای نەوتی ئیمارات ھەرێمی کوردستان بەجێدەھێڵێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئەترووش ئیمارات کوردستان


Jan 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆمپانیای نەوتی ئیماراتی، دوای ١٠ ساڵ کارکردن،  پشکەکانی خۆی لە کێڵگەی ئەتروش دەفرۆشێت و ھەرێمی کوردستان بەجێدەھێڵێت.

کۆمپانیای ئەبوزەبی نیشتمانی بۆ وزە کە بە کۆمپانیای "تاقە" ناسراوە، ئامادەکاری دەکات بۆ فڕۆشتنی پشکەکەی لە کێڵگەی ئەتروش بۆ نەوت. 

کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، رێککەوتنێکی کۆتاییان لەگەڵ کۆمپانیای جەنەراڵ ئێکسپلۆرەیشن پارتنەرز کردووە بۆ فڕۆشتنی تەواوی پشکەکانی لەو کێڵگە نەوتییە، بەڵام وردەکاری زیاتری نەخستووەتەڕوو. 

کۆمپانیای تاقە بەڕێژەی ٥٣.٢% پشکی بەکاربردنی لە کێڵگەکە کڕیبوو، لە بەرامبەر ٦٠٠ ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیای جەنەراڵ ئێکسپلۆرەیشن. 

کێلگەی ئەتروش کە دەکەوێتە نزیک ھەولێر، لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ نزیکەی ٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی بەرھەمدەھێنا.

محەمەد ساڵح