زۆرترین پێشێلکاریی بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە کامە پارێزگای هەرێم تۆمار کراوە
(0) /
زایەڵە - لە ھەولێر و دھۆک زۆرترین و لە سلێمانی و ھەڵەبجە کەمترین حاڵەتی پێشێلکاریی بەرامبەر رۆژنامەنووسان تۆمارکراون.
ساڵی رابردوو لەسەر ئاستی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، زۆرترین پێشێلکاریی بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە ھەولێر و دھۆک تۆمارکراون و کەمترینیش لە سلێمانی و ھەڵەبجە تۆمارکراون.
بەپێی دوایین راپۆرتی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان تایبەت بە حاڵەتەکانی پێشێلکاریی بەرامبەر رۆژنامەنووسان کە بڵاوکراوەتەوە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا زۆرترین پێشێلکاریی بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە ھەولێر تۆمارکراوە کە ١٩ حاڵەت بووە، دواتریش پارێزگای دھۆک دێت بە ١٤ حاڵەت.
ھەر بەپێی راپۆرتەکە، ساڵی رابردوو لە سلێمانی ١٢ حاڵەتی پێشێلکاریی و لە ھەڵەبجەش سێ حاڵەت تۆمارکراون.
محەمەد ساڵح
تێبينيێك بنێرە: