هاتوچۆى سلێمانى: ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م كامێرا جێگیره‌كانى هاتوچۆ ده‌كه‌ونه‌كار

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی هاتوچۆ كامێرا


Jan 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى هاتوچۆى سلێمانى ئاشكرایكردون، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرجەم کامێرا جێگیرەکانى چاودێرى تیژرەویی‌و تۆمارکردنى سەرپێچى شۆفێران، لەشەقامەکانى شارى سلێمانى ده‌كه‌ونه‌كار.

هاتوچۆى سلێمانى ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ سێشەممە 23ى 1ى 2024، لەکاتژمێر 10ى بەیانى کامێرا جێگیرەکانى تۆمارکردنى سەرپێچى شۆفێران، لەشارى سلێمانى دەکەونەکار.

ئه‌و كامێرایانه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌خرێنه‌كار ژمارەیان 23 کامێرایەو لەشەقامى بازنەیی مەلیک مەحمودو شەقامى (سلێمانى ـ تاسڵوجە)و چەند شەقامێکى تر جێگیرکراون.

هه‌روه‌ك هاتوچۆ له‌ڕێگه‌ى لێدوانى ئه‌فسه‌رانى خۆیه‌وه‌ ئاشكرایكردوه‌، داهاتى ئه‌و کامێرایانه‌ لە 100% بۆ حکومەتى هەرێمەو کامێراکان لەجۆرى یەک (خاڵ)ن، واتە تەنها خێرایی ئەوکاتەى ئۆتۆمبێل دەخوێنێتەوە کە دەگاتە نزیکى کامێراکە نەک نێوان دوو کامێرا.

محەمەد ساڵح