ناڕەزایەتی مامۆستایانی  ئاینی لە پارێزگای هەڵەبجە بە داخستنی مزگەوتەکان

(0) / جهان


Apr 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕونکردنەوەیەک لە ماموستا ئاینی سنوری پارێزگای هەڵەبجەوە جەخت لە سەر ناڕەزایەتی بە داخستنی مزگەوتەکان بێ پرس بەوان و بە بیانووی کۆڕۆناوە دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە،  مامۆستایانی  ئاینی لە پارێزگای هەڵەبجە ڕایانگەیاند، دوێنێ پێنج شەممە ۲۰۲۱/٤/۱ سەرجەم ماموستایانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دانیشتنێکمان کرد کە ساڵانە پێش ڕەمەزان ئەنجامی دەدەین بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان وە لەو دانیشتندا بە کۆی دەنگ بڕیامان دا دەرگای مزگەوتە کان دانەخەین وە بەپێی ڕێنمایە تەندروستیەکان جومعەو جەماعەتمان بەردەوام بێ وە بڕیار بوو ئەم هەینیە باس لەوە بکەین کەخەڵکی ڕێنمایە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن و  خۆیان ئامادە بکەن بۆ نوێژە بارانە کە لە هەفتەی داهاتودا بکرێت  بە تەوبە و پاڕانەوەو بەخشین و ڕۆژو گرتن بەڵام بەداخەوە  سەعات دوو سێی شەو دەرگای مزگەوتەکان  زنجیرو قوفڵیان لێ درابوو وە کلیلەکەشی لای ماموستا نیە کە ئێمە دەڵێن با قفڵتان لە یادی نەورۆز و سەیرانگاکان و پێشوازی میوانان و ڤیستیڤاڵەکان و کافتریاو یانەشەوانەکان هتد... بدایە هەمویان تەواو بوون بەڵام ئێستا بەداخستنی دەرگاکانی مزگەوتەکان کۆرۆنا کەمدەبێتەوە .
ئەوەش  خراوەتەڕوو، بۆیە خەڵکی ئاگادار دەکەینەوە کەدەرگای مزگەوتەکان داخراون نوێژی هەینی ناکرێت .
خوای گەورە دەرگای خێرو ڕەحمەتی خویمان لێ بکاتەوە .
کامەران کەریم