گەورەترین گارگەی شیش لە گەرمیان دەستی بە بەرهەمهێنان کرد
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێ شەمە تیمی ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان ( گارگەی قەیوان ستیل بۆ بەرهەمێنانی شیش و پلێت و شێلمان ) لە سنورقەزای کفری بەسەرکردەوە .
بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون و پشکنین بۆ کارەکانی کارگەکە تیمی ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بە سەردانێکی مەیدانی پرۆژەی قەیوان ستیلیان بەسەر کردەوە ،لەئێستادا کارگەکە لەقۆناغی تاقیکردنەوە ( test ) دایە و ڕۆژانە نزیکەی ( ٣٠٠ ) تۆن شیش بەرهەم دێنێت .
لەئێستادا پرۆژەکە زیاتر لە ١٠٠ هەلی کاری بۆ هاوڵاتیان دەستەبەر کردوە .
پرۆژەی قەیوان ستیل یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژیە پیشەسازیەکان کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان بەدواداچوون بۆ کارەکانی دەکات .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: