ئاسایشی سلێمانی ڕوون کردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
(0)
ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند کە ھێزەكانیان ھەڵمەتێكیان دەستپێكرد بۆ نەھێشتنی دیاردەی لەشفڕۆشی لە یەكێك لە ناوچەكانیئەو شارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، شەوی رابردوو، ھەینی ١ /٤، ھێزەكانمان ھەڵمەتێكیان دەستپێكرد بۆ نەھێشتنی دیاردەی لەشفڕۆشی لە یەكێك لە ناوچەكانی سلێمانی لەسەر داوای زۆرێك لە ھاوڵاتیانی ئەو گەڕەكەی كە دیاردەكەی تێدا زۆر بوبوو و ببوە ھۆی بێزار كردنیان، بۆیە ئێمەش وەك پیشە و ئەركی ھەمیشەییمان و لەپێناو سەقامگيرى و چونە بەدەم داواكاری ھاوڵاتیان، ھێزەكانمان ھەڵمەتێكیان ئەنجامدا تەنھا بۆ نەھێشتنی ئەو دیاردەیە و مەبەست و ئامانجمان ھیچ توێژ و چینێكی تر نەبووە بۆ ئاگاداری ھەموو لایەك.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: