روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی لەبارەی لیستی مووچەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە وەزارەتی دارایی مووچە هەرێم کوردستان


Jan 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، "‎لەلایەن ئێمەوە هیچ شتێكی نامۆ و نایاسایی لەناو لیستی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمدا نییە و ناوە ناوە وروژاندنی بابەتی تازە بە جۆرێك لە گێچەڵ دەزانین بۆ تەگەرە خستنە بەردەم پێدانی مووچە كە مافی رەوا و سادەی خەڵكە".
 
بەپێی روونكردنەوەیەكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ‎لە ماوەی رابردوو تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان ماوەی مانگێك لە هەرێمی كوردستان سەرقاڵی وردبینی بوون لە ژمارەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و بە مەیدانی سەردانی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانییان كردووە.
 
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ‎لەلایەن ئێمەوە هیچ شتێكی نامۆ و نایاسایی لەناو لیستی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمدا نییە و ناوە ناوە وروژاندنی بابەتی تازە بە جۆرێك لە گێچەڵ دەزانین بۆ تەگەرە خستنە بەردەم پێدانی مووچە كە مافی ڕەوا و سادەی خەڵكە.
 
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ‎ئەوەی پێویست بێت و لە چوارچێوەی داواكارییە یاساییەكانی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ بێت وەك لە رابردوو وامان كردووە، بە نووسراوی رەسمی وەڵامییان دەدەینەوە هیچ تێبینییەك بەجێناهێڵین و لەم بابەتانەش كە پەیوەندییان بە ژیان و گوزارانی خەڵكەوە هەیە پێویستە  میدیاكان نیشتمانییانە و پیشەییانە رووماڵ و بڵاوكراوەیان هەبێت نەك بەجۆری دیكە و مەبەستی دیكە.
 
کامەران کەریم