هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كار بۆ په‌كخستی په‌روه‌رده بكات ده‌درێته دادگا
(0) /
زایەڵە - پەروەردەی شارەزوور ڕایگەیاند: هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كار بۆ په‌كخستی په‌روه‌رده بكات ده‌درێته دادگا.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و وانەبێژانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکەمان دەکەین . هەر فەرمانبەرێکی دەوڵەت تەشهیرو ناوزڕاندن و کاری ناپەروەردەیی بکات بۆ پەکخستنی پڕۆسەی پەروەردە، یاخود لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سۆشیال میدیا کۆمێنت و وتەی نەشیاو بنوسێت بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی ئیداری و سزایی لەگەڵدا دەکرێت و ڕووبەڕوی دادگا دەکرێتەوەو، لەدۆسیەی کەسی فەرمانبەر ئەرشیف دەکرێت...
لەگەڵ ڕێزدا ...
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور / هۆبەی یاسا
٢٤-١-٢٠٢٤
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: