٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە دەستنیشان کرا

(0) / اجتماعی


Apr 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە دەستنیشان کرا.
بەپێی راگەیەنراوی ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢١/٤/٢ی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ناسراو بەcovid 19 لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لەهەڵەبجە ٢٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دراوە، لەو ژمارەیە ٦ حاڵەتیان وەک توشبووی کۆرۆنا دەستنیشان کراوە.
بەتۆمارکردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بۆ ٣١٤٥ کەس بەرزبوویەوە، ئەمەش لەکۆی ئەو پشکنینانەیە کە تا ئێستا لەشارەکە ئەنجامدراون و ژمارەیان ٧٨١٨ پشکنینە و تائێستا ٢٩٧٣ تووشبوویان چاکبوونەتەوە، لەئێستادا ٢٩ تووشبوویان لەژێر چارەسەردایە.
لە سەرەتای هاتنی کۆرۆناوە تا ئێستا ١٤٣ تووشبووی کۆرۆنا لە هەڵەبجە گیانیان لەدەستداوە.
کامەران کەریم