یەکێک لە دادوەرانی دادگایی کردنی سەدام لەسەر دۆسیەی هەڵەبجە بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

(0) / جهان


Apr 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

دادوەر محەمەد عورەێبی، یەکێک لەو دادوەرانەی کە لەسەر دۆسیەی کیمیابارانی هەڵەبجە دادگایی سەدام حسێنیان کرد، ئەمڕۆ هەینی بەهۆی توشبوونی بەپەتای کۆرۆنای لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.  
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد عورێبی لە دوای هەردوو دادوەر ڕەئوف ڕەشید و ڕزگار محەمەد، سەرپەرشتی دادگاییکردنی سەدام حسینی کرد.  
ناوبراو لە ساڵی 1969 لەناوچەی کەڕادەی بەغدا لەدایکبووە، ساڵی 1987 چووەتە بەشی یاسا لەزانکۆی بەغدا و ساڵی 1992 دەرچووە لێی، لەو ساڵەوە دەستیکردووە بەکاری پارێزەریی و ساڵی 1998 چووەتە پەیمانگای دادوەری و ساڵی 2000 وەک دادوەر دامەزراوە.  
ڕۆژی 1ی ئابی 2004 وەک دادوەر لە  دادگای باڵای  تاوانەکانی عێراق، بۆ دادگاییکردنی سەدام حسێن و سەرانی ڕژێمەکەى دامەزرا، سەرۆکایەتی دەستەی دووەمی دادگای تاوانەکانی کرد لە 20ی ئەیلولی 2006 بۆدادگاییکردنی سەدام حسێن کە تایبەت بوو بەتاوانی ئەنفال و سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی شەعبانییە و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و پاکتاوکردنی حزبە ئاینییەکان.  
کامەران کەریم