خواردنی ڕۆژانەی هەنگوین

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە هەنگوێن تەندروستی


Jan 24, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هه‌نگوین به‌رهه‌مێكی سروشتییه‌ كه‌ بۆ زۆر مه‌به‌ستی جیاواز به‌ كاردێت وه‌ك خۆراك و ده‌رمان و جوانكاری، هه‌نگوین له‌لایه‌ن هه‌نگه‌وه‌ به‌رهه‌م دێت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی شیله‌ی كرۆكی ئه‌و گوڵانه‌ی خاوه‌ن شیله‌ن، هه‌روه‌ها هه‌نگوین له‌ زیاتر له‌ 200 پێكهاته‌ی جیاواز پێكدێت، و مێژووی به‌كارهێنانی هه‌نگوین كۆنه‌ و له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستی جیاواز به‌كاردێت.

کاریگەریییەکانی خواردنی ڕۆژانەی هەنگوین
ڕوونبوو‌نه‌وه‌ی پێست
تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ بەكتریایی هه‌نگوین یارمه‌تییه‌كی زۆری ڕوونبوونه‌وه‌ و شه‌قبوونی پێست ده‌دات.

دابه‌زاندنی كێش
هه‌نگوین ده‌بێته‌ هۆی زیندەچالاکی جه‌سته‌ و له‌ ئاكامدا یارمه‌تییه‌كی باشی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات.

دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی چه‌وری خوێن
خواردنی ڕۆژانه‌ی هه‌نگوین كاریگه‌ری ده‌خاته‌ سه‌ر ڕێژه‌ی دژە ئۆكسیدانی ناو جه‌سته‌ و دژایه‌تی چه‌وری زیاده‌ی خوێن ده‌كات.

به‌هێزكردنی دڵ
توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ دژە ‌ئۆكسیدانی ناو هه‌نگوین ڕێگری ده‌كات له‌ لاوازی و ناسكبوو‌نه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان.

به‌هێزكردنی زاكیره‌
هه‌نگوین تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ فشاری هه‌یه‌ و ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ‌نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری دژە ‌ئۆكسیدانی خانه‌كان، ببێته‌ هۆی به‌هێزبوونی زاکیرە.

خه‌وێكی ئاسووده‌
شه‌كری ناو هه‌نگوین ده‌بێته‌ هۆی به‌رهه‌مهێنانی سیرۆتۆنین. ئه‌و ‌هۆڕمۆنه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رهه‌مهێنانی مێلاتۆنین‌ و خه‌وێكی ئاسان و ئاسووده‌ بۆ كه‌سه‌كه‌ ده‌هێنێت.
 ئه‌حمه‌د تاڵه‌بانی