دوو برای تۆمەتباری شەهیدكردنی ڕێپێدراوی پۆلیس ڕزگار ئەحمەد دەستگیركران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی پۆلیس ڕزگار ئەحمەد


Jan 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد: لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دوو برای تۆمەتباری شەهیدكردنی (ڕێپێدراوی پۆلیس ڕزگار ئەحمەد ) دەستگیركران كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە پێشینەی تاوانی هەیەو پێشتر لەلایەن دادگاوە سزادراوە.

دوای ئەوەی لە ڕۆژی 6ی1ی 2024 ، هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە بەچەك چوونەتە سەری و بەزۆر سواری ئۆتۆمبێلیان كردووەو هەڕەشەیان لێكردووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بە دەستگیركردنی تۆمەتباران بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوام بوو بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران، سەرەنجام توانرا لەڕۆی 24ی1ی 2024 هەریەكە لە تۆمەتباران ( ك ،ص  و أ،ص ) لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیربكرێن .

لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت هەردوو تۆمەتبار برای تۆمەتباری شەهیدكردنی (ڕێپێدراوی پۆلیس ڕزگار ئەحمەد )ن، و تۆمەتبار (ك ،ص ) پێشینەی تاوانی هەیەو پێشتر بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو لەلایەن دادگاوە سزادراوە.

لەئێستادا تۆمەتباران بەندن و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

کامەران کەریم