ســێ كارمەندی تەندروستــی لە دهۆک بـەهۆی توشبوون بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

(0) / اجتماعی


Apr 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوبەری خۆپاراستن لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك، ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا سێ كارمەندی تەندروستی بەهۆی كۆرۆناوە  گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د. فەرهاد ئیسماعیل، بەڕێوبەری خۆپاراستن لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك، ڕایگەیاند، سێ كارمەندی تەندروستی بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و یەكێكیان ژنێكی دووگیان بووە كە مناڵەكەی ڕۆژی پێنج شەممە بە نەشتەرگەری ڕزگتاركراوە و كارمەندێكی بەشی خۆپاراستن ، كارمەندێكی خاتنەنشینكراو بوون .
وتیشی، ڤاكسینی كۆرۆنا گەیشتووەتە دهۆك و بەشێك لە كارمەندانی تەندروستی ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە ، بەڵام ئەم سێ كارمەندە چەند ڕۆژێكە بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسەكە نەیانتوانیوە ڤاكسینەكە وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو كەسانەی توشبوی ڤایرۆسەكە بن ، یاخود هەلگری نیشانەكانی كۆرۆنابن ڤاكسینیان پینادرێت.
بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ، ڕێژەی چاكبوونەوە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا  لە پارێزگای دهۆك ، 37 هەزار و 9 سەد و31 ئاماری چاكبوونەوە تۆماركراون ، و ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا ، 41 هەزار و 6 سەد و 50 كەس توشبوون ، هەروەها 7 سەد و 84 ئاماری مردن لە پارێزگای دهۆك تۆمار كراوە.
کامەران کەریم