هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆرمۆر کوردستان


Jan 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە _ کەمێک پێش ئێستا هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.

بەپێی زانیارییەکان دەنگێکی گەورە بیستراوە و گوندنشینانی دەوروبەری کێڵگەکە هەستیان پێکردووە و دواتر دەرکەوتووە هێرش کراوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.

هەرچەندە دیارنیيە کە هێرشەکە بە مووشەک بووە یان لە ڕێگای دڕۆنەوە بووە بەڵام بەپێی زانیارییەکان هێرشەکە شوێنێکی بە ئامانج گرتووە کە دوور بووە لە شوێنی کارمەندەکان.

ئێستا ژمارەیەک لە ئەمبوڵانس و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنەکە دەبینرێت و زەنگی ئاگادارکردنەوەش لێدراوە.

لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێک کێڵگەی کۆرمۆر بە ئامانج گیراوە و پێشتر لە ڕێگای کاتیۆشاوە هێرشەکان ئەنجام دەدران و ئەو هێرشەی ئەمشەو تا ئێستا نەزانراوە بە چی ئەنجامدراوە.

تیمەکانی پۆلیس و ئاسایش لە شوێنی ڕووداوەکەن و دەستیان لە لێکۆڵینەوە کردووە، تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.

کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەوێتە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، لە ساڵی 2007 ەوە دامەزراوە، هەریەک لە کۆمپانیاکانی دانەغاز و هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنانی تێدا دەکەن.