کۆمپانیای داناغاز: بەهۆی هێرشەکەی شەوی رابردووی کێڵگەی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی غاز راگیرا

(0) / / کردستان / زایەڵە داناغاز کوردستان کۆرمۆر


Jan 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆمپانیای دانە غاز ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە ڕاگیراوە.

کۆمپانیای دانەغاز، دوای هێرشەکەی دوێنێ شەو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: شەوی پێنجشەممە، 25ی کانوونی دووەمی 2024، یەکێک لە کۆگاکانی هەڵگرتنی غازی شل لە کێڵگەی کۆرمۆر کرایە ئامانج کە گومان دەکرێت لە رێگەی درۆنێکەوە بووبێت و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

راشیگەیاندووە: بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاگرەی لە کێڵگەکەدا کەوتۆتەوە، پرۆسەی بەرهەمهێنانمان بە تەواوەتی وەستاندووە، و تیمەکانی بەگەڕخستن سەرقاڵی کارەکانیانن بۆئەوەی بتوانرێت لە زووترین کاتدا پرۆسەکە دەستپێبکەینەوە.

وەزارەتی کارەباش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە كاتژمێر 10:22 خولەکی شەوی 25-01-2024، لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر ئاگرێک کەوتووەتەوە، و لەپێناو سەلامەتیی کارمەندان و كێڵگەكە هەناردەكردنی غاز بۆ سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا و بووە هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە 2800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا.

کامەران کەریم