وەزیرێکی پێشووی ئەمریکا: دەبێت ترەمپ لەبەر ئەو کودەتایەی کردی، دادگایی بکرێت

(0) / زایەڵە ئەمریکا ترەمپ دادگا کۆنگرێس


Jan 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی باڵای پێشووی ئەمریکا داوای دادگایی کردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکای کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕابێرت ڕایش وەزیری پێشووی کاری ئەمریکا لە وتارێکدا نووسی: کاتێک کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەو لەیاسا دەرچووانە هان دەدات تاکوو بە چەکەوە هێرش بکەنە سەر کۆنگرێس و حەریمی کۆنگرێس پێشێل بکەن و گیانی ئەندامانی بخەنە مەترسییەوە لەبەر ئەوەی خۆی لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە،ئەم کارەی جگە لە کودەتا شتێکی دیکە نیە و دەبێت لە دەسەڵات دوور بخرێتەوە و دەستبەسەر و دادگایش بکرێت.
نووسەر و تیۆریسییەنی سیاسی ئەمریکی کە لە حکوومەتەکانی جڕاڵد فۆرد و جیمی کارتەر خزمەتی کردووە لە بابەتێکدا لە ڕۆژنامەی گاردیەن وتیشی: هێرشی لایەنگرانی ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سەر بینای کۆنگرێس لە ڕۆژی چوارشەممەدا بووە هۆی کوژرانی ئەفسەرێکی پۆلیس.
ڕاشیگەیاند: هەرچەندە ئەم هەوڵە بۆ کودەتا بێ ئاکام بوو بەڵام نابێت ببێتە هۆی ئەوەی کە ئێمە ئەمە بە شتێکی کەم بزانین و ئەوە پەڵەیەکی ڕەشە بە ڕووخساری ئەمریکاوە.هەروەها هەموو ئەو کەسانەی کە بەشدار بوون لە ئەم شەرمەزارییە دەبێت بەرپرسیارییەتی خۆیان هەڵگرن بەتایبەت ترەمپ.
کۆتایی/.
ئەم بەرپرسی پێشووی ئەمریکا وتیشی:دەبێت ترەمپ دەسبەجی لێپرسینەوەی لێ بکرێت و وەک تاوانبارێک لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە. ئەگەر ڕێگە بدەین کات بەفیڕۆ بچێت و ترەمپ بتوانێت جارێکی دیکە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی کورسی سەرۆکایەتی کۆمار بدات ئەوە دەرخەری ئەوەیە کە هەوڵدان بۆ کودەتا بەشێکە لە سیستەمی ئەمریکا.