کێشەی عومرەکاران لە فڕۆکەخانە چارەسەردەکرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە بڕیار ڕەشید کوردستان حاجی


Jan 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - د. بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  لەگەڵ بیستنی هەواڵی گۆڕینی گەشتێكی عومرەكارانی سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی بەغداد كە دەبوو لە فڕۆكەخانەی سلێمانی داببەزن، دەستبەجێ پەیوەندییمان بە هەریەك لە فڕۆكەخانەی سلێمانی، رزاق محێبس وەزیری گواستنەوە و جێگری سەرۆكی دەستەی فڕۆكەوانیی مەدەنی و سەرۆكی دەستەی حەج و عومرەوە كرد.
وتیشی:   داوامانكرد بەپەلە كێشەی ئەو هاوڵاتییانە چارەسەربكرێت و بەڕێزەوە بگەڕێندرێنەوە بۆ سلێمانی، كەمێك پێش ئێستا وەڵاممان وەرگرت كە بە زووترین كات كێشەكەیان چارەسەردەكرێت.
کامەران کەریم