شکاندنی سێ ڕیکوردی جیهانی لە لایەن خانمە مەلەوانێکی تەمەن 99 ساڵی کەنەدایی

(0) / / ورزش / زایەڵە ڕێکۆرد وەرزش مەلەوان خانمان


Jan 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خانمە مەلەوانێکی تەمەن 99 ساڵێکی کەنەدایی سێ ڕیکوردی تۆمارکراوی جیهانی تێکشکاند.

بێتی بروکسل خانمە مەلەوانێکی تەمەن 99 ساڵی کەنەدایی سێ ڕیکوردی جیهانی کەوا لە دەستەی تەمەنی خۆیدا(100 تا 104 ساڵ) تۆمارکرابوو، تێکشکاندووە.

ئەو دەستکەوتە لە سانیچی کەنەدا تۆمارکرا، بێتی بروکسل 400 مەتری ئازادی، 4 خولەک خێراتر لە ڕیکۆردی پێشوو مەلە کرد.

ئەو مەلەوانە لە کۆتایی پێشبدکێیەکاندا گوتی: لە ئەنجامدانی ئەو وەرزشەی کە حەز و مەیلی لەسەریەتی چێژ دەبات و بە ئامادەبوونی خۆی لەو پێشبڕکێیانەدا زۆر خۆشحاڵە.

ئەو وەرزشوانە کەنەداییە بە 99 ساڵ تەمەنەوە هەر حەوتە و دووجار ڕاهێنان دەکات.

کەژاڵ حەمیدی