خەتیب زادە: سیاسەتی نەگۆڕی ئێران هەڵگرتنی گەمارۆکانە

(0) / / جهان / زایەڵە ئەمریکا ئێران گەمارۆکان


Apr 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە وتەکانی جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمەڕ بوونی پلانی هەنگاو بە هەنگاو بۆ نەهێشتنی گەمارۆکانی سەر ئێران، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە سیاسەتی نەگوڕی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەڵگرتنی هەموو گەمارۆکانە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی پرێس تیڤی ئێرانی، وێڕای ڕەتکردنەوەی هەر چەشنە پلانی هەنگاو بە هەنگاوی هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران، وتی: سیاسەتی نەگوڕی ئێمە هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، هەڵگرتنی هەموو ئەو گەمارۆیانەیە کە ئیدارەکەی ترەمپ پاش چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی خستیە سەر ئێران.
پێشتر جلینا پورتر جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لە پلانی هەنگاو بە هەنگاو بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێرانی کردبوو پاش گەیشتنە ئەنجامی گفتوگۆکان لە سەر گەڕانەوە بۆ پابەندییە ئەتۆمییەکان.