بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی:دەستم لەکارهەڵگرتووە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی کوردستان نەخۆشخانە


Jan 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دکتۆر پشدەر عەبدوڵابەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دەڵێت:  لە رۆژی 29ی تشرینی یەكەمی 2022 بەهۆی وەرگیرانم لە خوێندنی پسپۆڕی وردی کۆئەندامی هەناسەی منداڵان دەستم لەکارهەڵگرتووە.

ئاماژە بەوەشدەکات:  لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆرمان لە پزیشکە پسپۆڕەکان لە خوێندنی پسپۆڕی وورد وەرگیراوین، بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی تەندروستی پەکینەکەوێت، بریارماندا سەرەڕای ئەوەی وەک پزیشکی نیشتەجێی دێرینی ئەو بەشەی لێیوەرگیراوین دەوامی پسپۆڕی گشتیش بکەین، بۆیە لەسەر داوای بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بەفەرمانێک هەردوو دەوامەکە دەکەین.

دەشڵێت: لەسەر داوای دکتۆر سەباح، بڕیاردرا تا ئەوکاتەی کێشەی بەڕێوەبەر یەکلایی دەبێتەوە من هاوکاری ئیدارەی نەخۆشخانە بکەم، بەڵام ماوەی مانگێک دەبێت بەهۆی ماندووبوونی زۆر و فشارێکی زۆری خوێندن و ئیدارە هەستم بە بێتاقەتیەکی زۆر دەکرد، بۆیە لە گرووپی تایبەت بە پزیشکە پسپۆڕەکان داوام لێیانکرد کە پێشنیاری یەکێک بکەن بۆ ئەوەی کاروباری ئیدارە بەڕێوەببات، چونکە پێموایە قورسە مرۆڤ لە یەک کاتدا بتوانێت لە چەند ئیشێکدا سەرکەوتووبێت.

کامەران کەریم