ئێلاهە مەنسووریان پاڵەوانی ڤوشۆی جیهان ماڵئاوایی کرد
(0) /
زایەڵە ـــ خاتوو ئێلاهە مەنسووریان خانمە وەرزشوانی ئێرانی و قارەمانی لقی وەرزشی ئەدی بەشێوازی پڕۆفشناڵ درێژە بەو وەرزشە نادات و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتی دەکات.
ئێلاهە مەنسووریان، پاڵەوانی سێ خولی پێشبڕکێیەکانی جیهانی ڤوشۆ، لە کۆتایی پێشبڕکێیەکانی سۆپەر لیگی ڤوشۆی ئێران و لە تەمەنی 32ساڵاندا ماڵئاوایی لە جیهانی قارەمانی دەکات.
ناوبراو سەرەڕای سێ نیشانی پاڵەوانێتی جیهانی، یەک نیشانی زێڕ و یەک نیشانی زێوی جیهانیش و سێ نیشانی زێو و یەک نیشانی بوڕۆنزی ئاسیایشی دەنێوی کارنامەی وەرزشی خویدا هەیە.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: