ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه
(0) /
زایەڵە - كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور و سارد ده‌بێت، له‌ناوچه شاخاوییه‌كان و سنوورییه‌كان ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی كانوونی دووه‌می 2024، ئاسمان نیمچە هەور و سارد دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان ئەگەرى بەفر بارین هەیە.
باسی له‌وه‌شكردووه، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ دووشەممە 29ی كانوونی دووه‌می 2024، كه‌شناسی ده‌ڵێت: "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانى گەرما هەر بە نزمى دەمێنێتەوە لەگەڵ دروست بوونى شەختە لە کاتەکانى بەیانى زوو".
ئه‌وه‌شی وتووه: "پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:
هەولێر: 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 8 پلەى سیلیزى
دهۆک: 8 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران: 6 پلەى سیلیزى
تێبينيێك بنێرە: