نزیکەی 700 بنکە بۆ تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت دەکرێنەوە
(0) /
زایەڵە - وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی 697 بنکەی پۆلیس لە 15 پارێزگا لەڕێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنییەوە دەستیان بە تۆمارکردنی چەکی بێمۆڵەت کردووە،هەر خێزانێکیش بۆی هەیە یەک چەکی سووک یان دەمانچەیەکی هەبێت.
عەمید میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: بە پشتبەستن بە بڕگەی 6ی مادەی 1ی یاسای 51ی ساڵی 2017ی تایبەت بە چەک و بە پشتبەستن بە بڕگەی نۆیەمی مادە 21ی کارنامەی حکومەتی عێراق، بۆ پاراستنی سەقامگیری و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان؛ بەپێی مادەی 2ی یاسای وەزارەتی ناوخۆی ژمارە 20ی ساڵی 2016، دەست بە پڕۆسەی تۆمارکردنی چەکی بێمۆڵەت و نەهێشتنی دەکرێت.
ڕاشیگەیاند: بەپێی یاسا، هەر خێزانێک رێگەپێدراوە بۆئەوەی یەک چەکی هەبێت نەک بۆ هەڵگرتن، ئەو چەکەش چەکی سووک یان دەمانچەیە.
غازی فەیسەڵ، سەرۆکی سەنتەری عێراقی بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان ئەمڕۆ بە رووداوی گوت،نەهێشتنی چەکی بێمۆڵەت ئەرکێکی قورسە و زەحمەتە حکومەتی عێراق تێیدا بتوانێت سەرکەوتوو بێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: