تۆمەتبارێك لە دەربەندیخان دەستگیركرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە دەربەندیخان تۆمەتبار کوردستان کۆمەڵایەتی


Jan 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەربەندیخانەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك پارچەی ئۆتۆمبێلی دزراودا .

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای  تۆماركرد كە لە دوكانەكەی پارچەی ئۆتۆمبێل و کەل و پەلی جۆراوجۆری لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەرەبەندیخانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك پارچەی ئۆتۆمبێلدا كە تۆمەتبار بردبووی .

لەئێستادا تۆمەتبار ( ك،ك، ع لەدایكبووی 1971 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

کامەران کەریم