لە گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت فڕۆکەیەکی جەنگی ماڵی هاوڵاتییەکی بۆردومانکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە ماوت قەزا بوردومان


Jan 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت بە زایەڵەی  راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 1:00 فڕۆکەیەکی جەنگی بە نزمی هاتووە و خانووی هاوڵاتییەکی مەدەنی لە گوندی گەڵاڵە بۆردومانکردووە و بە تەواوی خاپووری کردووە.
 
ئاماژەی بەوەشکرد:  شەوی رابردوو خاوەنی ماڵەکە بۆخۆیان لە سلێمانی بوون بۆیە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە هێرشەکە، بەڵام زیانێكی ماددی زۆریلێکەتووەتەوە و خانووەکە بە تەواوی خاپووربووە.
 
ئاشکراشیکرد:  تا ئێستا بە فەرمی هیچ زانیارییەکمان لا نییە کە هێرشەکە لەلایەن کێوە ئەنجامدراوە، بەڵام هاوڵاتییانی گوندەکە دەڵێن فڕۆکەی جەنگی تورکیا بووە و پێشتریش چەندین جار حاڵەتی لەو شێوەیە روویانداوە.
 
کامەران کەریم