هەڵوێستی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی ناردنی 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچە ئاشكراكرا

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق بودجە


Jan 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد دەڵێت:وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە هیچ گرفتێك لە ناردنی 618 ملیار دینارەكە نییە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەنێردرێت.
فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد لە لێدوانێكیدا رایگەیاند:  بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی 618 ملیار دینارەكە رەوانەی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كرا بۆ تەئكیدكردنەوە كە ئاخۆ ئەو بڕیارە پێچەوانەی یاسای بودجە نییە وئەوانیش بە نووسراو وەزارەتی دارایی عێراقییان ئاگاداركردووە كە بڕیارەكەی حكومەتی عێراق تایبەتە بە ناردنی 618 ملیار دینارەكە هیچ گرفتێكی نییە.
وتیشی: لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق قسەم كردووە و رایگەیاندووە، هیچ گرفتێك لە ناردنی 618 ملیار دینارەكە نییە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەنێردرێت.
کامەران کەریم