ئاوات شێخ جەناب: نوێترین لێدوان لەبارەی بودجە و مووچەوە ئاشکرا دەکات
(0) /
زایەڵە - وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت: لە یاسای بودجەدا ستەم لە هەرێمی كوردستان كراوە و دەشڵێت، لەسەر هەمواركردنەوەی لەگەڵ حكومەتی عێراق رێككەوتووین.
ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاند: ووردبینی بۆ داتا و زانیارییەکان کراوە و وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم هەموو رێکارەکانی جێبەجێکردووە.
وتیشی: یاسای بودجە ستەمێکی گەورەی لە هەرێمی کوردستان کردووە، حکومەتی فیدراڵیش درکی بەو ستەمە کردووە، لە گفتوگۆکانی ئەم دواییەی نێوانمان لەسەر هەموارکردنەوەی یاساکە رێککەوتووین.
گەیشتنی بڕی پێویستی پشكی هەرێم بەستراوەتەوە بە هەمواری چەند بڕگەیەك لە یاسای بودجەی گشتیی عێراق، كە پێشتر دەوترا لە سەرەتای ئەمساڵ و لەگەڵ دەستپێكردنەوەی كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدەدرێت، بەڵام تائێستا هەمواركردنەوەكە دواخراوە.
بۆ چارەسەری ئەو گرفتەش حكومەتی عێراق بڕیاریدا بۆ ئەم مانگە 618 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكات، بەڵام تائێستا سەرەڕای نزیكبوونەوەی ئەم مانگە لە كۆتاییەكەی پارەكە رەوانە نەكراوە، ئەوەش لەكاتێكدایە دوا مووچەی دابەشكراو لە هەرێم مووچەی مانگی ئەیلولی ساڵی رابردووە و تائێستا چارەنووسی سێ مووچەی ساڵی رابردوو و مووچەی ئەم مانگە نادیارە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: