لەبارەی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نەوت کوردستان هەرێم


Jan 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان - ئەپیکور لە راگەیه‌ندراوێکدا داوا لە کۆنگرێسی ئەمریکا دەکات، حکومەتی فیدراڵیی عێراق ناچار بکات دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکاتەوە.
ئەپیکور داوا دەکات بەر لە سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کۆشکی سپی، کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەربکرێت.
ئەپیکور باس لەوە دەکات کە، "وەستانی هەناردەکردنی نەوت و کێشەی پێنەدانی بودجەی هەرێمی کوردستان، رەوشی دارایی هەرێمی کوردستان رووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە".
لە راگەیه‌ندراوەکەدا، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، "هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی ئەمنیی بەردەوامی ئەمریکایە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
کامەران کەریم