ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوگەیەک کەوتووەتەوە، قوربانی هەیە
(0) /
زایەڵە - موقەدەم کاروان عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند: لە کاتژمێر 02:00 بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت لەسەر رێگای گوێڕ- هەولێر کەوتووەتەوە، تا ئێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
وتیشی: هۆکاری ئاگرەکە تا ئێستا دیار نییە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
دەشڵێت: سێ کەس بەهۆی ئاگرەکەوە بریندار بوون یەکیان کارمەندی بەرگری شارستانییە دووانەکەی دیکەیان کارمەندنی پاڵاوگەکەن .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: