ئاگری پاڵاوگەکەی هەولێر کۆنتڕۆڵکرا
(0) /
زایەڵە - ئاگری پاڵاوگەکەی هەولێر کۆنتڕۆڵکرا، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی شارەکە زانیارییەکان دەخاتەڕوو.
کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای شەش کاتژمێر توانیمان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین لەکاتێکدا مەترسی تەقینەوەی زۆری لەسەر بوو.
وتیشی: هۆکارەکەی موەلیدە بوو کە لەو کاتەدا گازی تێکراوە و کاریپێکراوە، بەو هۆیەوە ئاگر دروستبووە و تەشەنەی کردووە، چەند خەزانێک گڕیان گرت.
پەیوەست بە زیانەکان، کاروان میراودەلی باسی لەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە خاوەنی پاڵاوگەکە سوتاوە بە رێژەی %30 بۆ ٪40، تەندروستی باشە، کارمەندێکی پاڵاوگەکەش تووشی پێکان بووە و کارمەندێکی بەرگریی شارستانی شکانی پەراسووی شکاوە.
لەبارەی هەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی لەنێو پاڵاوگەکەدا، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر وتی، لێکۆڵینەوە دەکەین و بەپێی راپۆرتی کۆتایی لیژنەی هونەری بڕیاری لەسەردەدرێت.
کاتژمێر 2:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە پاڵاوگەیەکی سوتەمەنی لەشاری هەولێر کەوتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: