بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کوردستان بازرگانی جەستەی مرۆڤ


Jan 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران كە بازرگانییان بە جەستەی مرۆڤەوە كردبوو.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند:دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە سێ‌ تۆمەتبار بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەكەن، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.

لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :

ت، م، ج 
م، ب، ك 
س، ك، ش 
بەناسنامە عەرەب، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی (٢) لەیاسای نەهێشتنی بازرگانی كردن بەجەستەی مرۆڤەوە ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

کامەران کەریم