ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوێکی تەقەکردن ڕادەگەیەنێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هەرێم ئاسایش


Jan 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـ دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوێکی تەقەکردن ڕادەگەیەنێت
هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی  ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەماوەی کەمتر لە (٢٤)کاتژمێر، توانیان تۆمەتباری ڕووداوێکی تەقەکردن لە هاوڵاتییەک دەستگیربکەن، ڕووداوەکە  لەگەڕەکی (ئەقاری) سلێمانی لە٢٠٢٣/١/٣٠
کاتژمێر ( ١٢:٤٥) شەو ڕوویداوە، پاش ئەوەی هێزەکانی ئاسایش چوونە شوێنی ڕووداوەکە، هاوڵاتییەک بریندارکرابوو، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون ئەنجامدرا و توانرا تۆمەتباری  سەرەکی ڕووداوەکە بەناوی 
( أ.ع .ع)، دەستگیربکرێت.
لە ئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ڕاگیراوە.
کامەران کەریم