زنجیرەیەکی کوردی بوو بە پڕبینەرترین زنجیرەی تەلەڤزیونی ئێران لە نەورۆزی 1400

(0) / فرهنگی


Apr 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕاپرسییەکانی تەلەڤیزیۆنی ئێران دەریدەخات کە زنجیرەی کوردی نون. خ بەرهەمی هونەرمەند و دەرهێنەری کورد سەعید ئاقا خانی بۆتە پڕ بینەرترین زنجیرەی تەلەڤزیونی ئێران لەنەورۆزی 1400.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گوێرەی ڕاپرسییەکان زیاتر لە ۷۹.۶ بینەرانی تەلەڤزیونی ئێران لە نەورۆزی ئەمساڵ سەیری سێهەم وەرزی زنجیرەی کۆمێدیایی و کۆمەڵایەتی نون. خ، یان کردووە و بە ڕێژەی 89.3 لە سەد ڕەزامەندی خۆیام لەم بەرهەمە دەربڕیوە.

لە ئێستادا ئەم زنجیرەیە کە کەشوهەوایەکی کوردی هەیە و ئەکتەرەکانی کوردن و لە کرماشان لە لایەن هونەرمەند و دەرهێنەری کورد سەعید ئاقاخانی  بەرهەم هێنراوە، بۆتە یەکەم زنجیرەی تەلەڤزیۆنی ئێران لە نەورۆزی ساڵی 1400.

ئاقاخانی خاوەن ئەزموونی سی ساڵ کار کردنە لە بواری سینما و تەلەڤزیۆن و پێشتریش دوو وەرزی دیکەی ئەم زنجیرە درامایەی بەرهەم هێنراوە و خەڵکی ئێران پێشوازی بەربڵاویان لێ کردووە.