ڕاهێنەری ژاپۆنی:  هێڵی هێرشی ئێران زۆر بەهێزە

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران هێرش کوردستان ژاپۆن


Feb 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی ژاپۆن هێڵی هێرشی تیپی ئێرانی پەسن کردووە و ستایشی دەکات.

"هێڵی هێرشی تیپی ئێران زۆر بەهێزە" ئەمە وتەی هاژیمە موریاسۆ، ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی ژاپۆن بوو پاش سەرکەفتن بۆ بەشی یەک چوارمی دواینی جامی نەتەوەکانی ئاسیا.

تیپی نیشتمانی تۆپی پێ ژاپۆن لە قۆناحی یەک هەشتمی دواینی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بوێرانە بەحرەینی تووشی شکست کرد و چووە نێۆ کۆڕی 8 تیپی ڕێپێدراو بۆ قۆناخی دواین.

موریاسۆ ڕایگەیاند" هێشتاکوو دەرنەکەوتووە کە لە نێوان ئێران و سووریا کامەیان دەگەنە قۆناخی دواین بەڵام ئەگەر ئێران سەرکەفت دەبێ  ژاپۆن لە هێڵی بەرگریکاری خۆیدا زۆر بەهێزتر یاری بکات" 

کەژاڵ حەمیدی