پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی خەلیفان تۆمەتبار


Feb 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە لەلایەن دادگای خەلیفانەوە داواکراو بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوورەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەدادگای لێكۆڵینەوەی خەلیفان بڕیاری دەستگیرکردنی هەبووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دوای ئەوەی بڕیارێكی دەستگیركردن لەدادگای لێكۆڵینەوەی خەلیفانەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی. هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكردو سەرنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستادا تۆمەتبار ( أ، خ، ع لەدایكبووی 1982) بەپێی ماددەی 393 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.