شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕوو لە هەرێم دەکات
(0) /
زایەڵە ـ شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاماژە بەوەدەکات کاریگەری ئەم شەپۆلە بەفر و باران ئەمشەو کۆتایی پێدێت و لە رۆژێ یەکشەممەوە شەپۆلێکی نوێ بەفر و باران روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و تا ئێوارەی رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت.
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند" سەرەتا کاریگەری ئەم شەپۆلەی رووی کردۆتە بەشێکی ناوچەکان ئەمشەو کۆتای پێدێت و سبەی شەمە کەش سەقامگیر و ئاسمان بەزۆری نیمچە ھەور ئەبێت ، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ ١ تا ٢ پلە بەرزدەبێتەوە ، خێرای با لەسەرخۆ و ھەندێک کات مامناوەند ئەبێت ٥-١٥کم/ک ئاراستەی با لەگۆڕاندا ئەبێت".
ئاراس جەبار دەڵێت" لە پاش نیوەرۆی دوو سبەی رۆژی یەکشەمە ناوچەکانمان ئەکەوێتەوە ژێر کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆیەک کە سەنتەرەکەی بەسەر باکوری تورکیا و ئێرانە و لەئەنجامی کاریگەریەکانی شەپۆلێکی دیکەی رێژە مامناوەندی بەفر و بارانبارین بەشێوەی پچر پچر ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان ئەگرێتەوە و لەناوچە شاخاویەکان بەفر بارین ئەبێت و لەسەنتەری پارێزگاکان و ناوچە نزمەکان بەباران و نزمبوونەوەیەکی کەم لەپلەکانی گەرما کاریگەری ئەبێت".
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو" ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەکانمان تا ئێوارەی رۆژی سێشەمە(٦ی شوبات) کاریگەریەکانی ئەمێنێتەوە و دواتر بەگشتی لە رۆژی چوارشەمەوە( ٧ی شوبات) بەھۆی درێژبوونەوەی بەرزەپاڵەپەستۆکانی رۆژئاواو و باشوری ئەوروپا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ناوەراست کەشی ھەرێمی کوردستان ماوەیەکی دیاری نەکراو سەقامگیری و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەخۆیەوە ئەبینێت".
تێبينيێك بنێرە: