کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان نیگەرانە لە دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازان

(0) / جهان


Apr 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر لەسەر دەستگیرکردنی چەند هاوڕەگەزخوازێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە ڕایگەیاند کە نیگەرانە لەو ڕووداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر لە تویتێکدا لە تیوتەر دەڵێت: "ئێمە نیگەرانین لەو ڕووداوەی شاری سلێمانی کە چەند ئەندامێکی LGBTI دەستگیر کراون."
دوو ڕۆژ پێش ئێستا ئاسایشی سلێمانی لە گەڕەکی سەرچنار چەند هاوڕەگەزخوازێکیان دەستگیر کرد و ئەوە کاردانەوەی بەدوادا هات، دواتر لەسەر ئەو ڕووداوە ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، "لەسەر داوای هاووڵاتییان بۆ نەهێشتنی دیاردەی لەشفرۆشی ئەو هەڵمەتە ئەنجام دراوە."