رێژەى هەناردەو داهاتى نەوتى عێراق بۆ مانگى یەک ئاشکراکرا
(0) /
زایەڵە - وەزارەتى نەوتى عێراق رێژەى هەناردەو داهاتى نەوتى بۆ مانگى کانوونى دووەمى رابردوو راگەیاند:ئەوەش بە گوێرەى داتاکانى کۆمپانیاى نەوتى نیشتمانى سۆمۆ.
بە گوێرەى داتاکان رێژەى هەناردەى نەوت بە کۆى گشتى لەو مانگەدا (103) ملیۆن ( 508) هەزار و (438) بەرمیل بووە، کە داهاتەکەى ( ملیار و(25) ملیۆ ن و (616) هەزار دۆلار .
هەر بە گوێرەى داهاتاکان لەو رێژەیە ، (102) ملیۆن و (25) هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانى ناوەڕاست و باشوور هەناردە کراوەو (464) هەزار و (306) بەرمیلیش بۆ ئوردن هەناردە کراوەو (1) ملیۆن و (19) هەزار و (132) بەرمیلیش لە گەیارە بەرهەمهێنراوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: