دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت ڕاگەیەندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکەی نیشتەجێ بوون کوردستان پێداویستی تایبەت


Feb 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ژیانەوە، ٢٤٠ یەکە بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت تەرخانکراوە.
 
پڕۆژەی ژیانەوە دەکەوێتە قولەرەیسی لە سلێمانی، لە هەزار یەکەی نیشتەجێبوون پێکهاتووە، ٪٢٤ پڕۆژەکە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت تەرخانکراوە.
 
نرخی یەکەکان پێنج هەزار دۆلارە، قیستی مانگانەکەی ١٥٠ هەزار دیناردەبێت، لە سبەینێوە لە بارەگای یەکێتی کەمئەندامان سلێمانی فۆڕمی یەکەکان دابەشدەکرێت.
 
٢٤٠ خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەتوانن لە یەکەکان سوودمەندببن، لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم کارەکانی تەواودەبێت.
 
مەرجەکان بۆ وەرگرتنی فۆڕم کەمئەندام بوون و ئەندامێتییە لە ڕێکخراوی کەمئەندامانە، هەروەها تەنەمی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکە تەمەنی سەرو ١٨ ساڵ بێت، هەر ماڵێکیش دوو یان زیاتر خاوەن پێداویستی تایبەتی هەبێت مەرجی تەمەنی نابێت، دەبێت ئەو کەسە سوودمەندنەبووبێت لە حکومەت و هیچ خانوویەکی نەبێت.
 
کامەران کەریم