لێبڕانی ئێران بۆ شکاندنی قوفڵی دەروازەی ژاپۆن بە بێ مێهدی تارێمی

(0) / / ورزش / زایەڵە ژاپۆن ئێران مێهدی تارێمی سووریا


Feb 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ میدیایەکی عەرەبی نووسیوویەتی تیپی نیشتمانی ئێران دەیەوێت لە دووبەشدا بەرانبەر بە ژاپۆن مێژوو بگۆڕن.

"ئێران لێبڕاوە ئەو تلیسمەی کە بەرانبەر بە ژاپۆن هەیەتی بیشکێنێت" ئەمە ناوەرۆکی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ (شەممە) ماڵپەڕی ئەلکوورە بووە لەبارەی دیداری تیپی نیشتمانی وڵاتی ئێران لە قۆناخی یەک چوارمی دوایندا بەرانبەر بە ژاپۆن لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا.

تیپی نیشتمانی ئێران لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئاسیا 4جار بەرانبەر بە ژاپۆن یارییان کردووە بەڵام هیچ سەرکەفتنێکیان بەدەست نەهێناوە واتا 2 یاریان دۆڕاوە و 2 یاریشیان بە ئاکامی بەرانبەر تەواو کردووە.

ماڵپەڕی ئەلکوورە نووسیویەتی کە ئەندامانی تیپی نیشتمانی ئێران بەدوای گۆڕانی مێژوون بەرانبەر بە ژاپۆن.

هەمان میدیا نووسیویەتی کە گرینگترین غایب لەو یارییەدا مێهدی تارێمیە کە بەهۆی دوور خستنەوەی لە تیپی نیشتمانی ئێران، لە یاری بەرانبەر بە سووریا، ناتوانێت وەکوو یاریزان هاوڕێ تیپی ئێران ببێت.

کەژاڵ حەمیدی