قەبارەی بازرگانیی نێوان ئێران و تورکیا لە ٢٠٢٣ ڕاگەیێندرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بازرگانی ئێران تورکیا ئابووری


Feb 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئیدارەی ئاماری تورکیا ڕایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران و لە ساڵی 2023ێدا بۆ نزیکەی 5.5 ملیارد دۆلار بەرز بووەتەوە.

ئامارە بڵاوەبووەکان لە لایەن ئیدارەی ئاماری تورکیاوە پیشان ئەدات کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران لەگەڵ ئەو وڵاتە لە ساڵی 2023یدا بە دازەزینی 14لەسەد، گەیشتووەتە بڕی 5 ملیارد و 490 ملیۆن دۆلار.

ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران و تورکیا لە ساڵەکانی 2022دا زیاتر لە 6 ملیارد و 420 ملیۆن دۆلار ڕاگەیندرابوو.

بەپێی هەمان ڕاپۆرت، هەناردەی تورکیا بۆ ئێران لە مانگەکانی ژانڤیە تا دیسەمبێری 2023 بە گەشەی 8لەسەدەوە سەبارەت بە ساڵی 2022 بۆ 3 ملیارد و 310 ملیۆن دۆلار بەرز بووەتەوە.

تورکیا لە مانگی ژانڤیە تا دیسەمبێری ساڵی 2022 زیاتر لە 3 ملیارد و 70 ملیۆن دۆلار کاڵای بۆ ئێران ناردووە، بەڵام هاوردەی تورکیا لە ئێرانەوە لە ساڵی 2023،  سەبارەت بە ساڵی 2022، 35لەسەد دابەزیوە.