نوێ ترین ئاماری کۆڕۆنا لە هەرێم؛ 444 توشبوو و 14 گیان لەدەستدان

(0) / اجتماعی


Apr 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە: لەماوەی 24 كاتژمێردا 444 توشبوی كۆرۆنا تۆمار كراون و 14 توشبوش بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە: لەماوەی 24 كاتژمێردا 4 هەزار و 877 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام دراون و لەو پشكنینانەش 444 توشبوی نوێی پەتاكە تۆمار كراون.

ئەوەش هاتوە: هەر لەو ماوەیەدا 347 توشبو چاكبونەتەوە و 14 توشبوی تریش بە هەمان پەتا ژیانیان لەدەستداوە.

بەوەش تائێستا، ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 124 هەزار و 132 توشبو، 110 هەزار و 713 كەسیان چاكبونەتەوە و 9 هەزار و 717شیان لەژێر چارەسەردان، هەروەها 3 هەزار و 702 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.