بەرشلۆنە سێ خاڵ و سێ گۆڵی تۆماركرد

(0) / / ورزش / زایەڵە ئیسپانیا بەرشلۆنە گۆڵ


Feb 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی بردەوە. 

لە یارییەکی هەفتەی 23ی خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە بووە میوانی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس. 

تایمی یەکەم، یانەی بەرشەلۆنە، بە ئاست بەرزی بیندرا و چەند هەلێکی گۆڵ تۆمارکردنی رەخساند، تا لە خولەکی 21 لیڤاندۆڤسکی گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد. ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی هات. 

لە تایمی دووەمدا، گۆندۆگان گۆڵی دووەمی بەرشەلۆنەی لە خولەکی 49 تۆمارکرد، هەرچەندە ئالاڤێس لە خولەکی 51 ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە ، بەڵام دواتر لە خولەکی 59 گۆندۆگان بەهۆی پێکانەوە گۆڕانکاری پێکرا و ڤیتۆر رۆکی بەرازیلی و یاریزانە تازە لاوەکەی بەرشەلۆنە لە جێگای هاتە ناوەوە، رۆکی ئاست بەرزی خۆی دوپاتکردەوە و لە خولەکی 63 گۆڵی سێیەمی یانە کەتەلۆنییەکەی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 72 بە کارتی سور کرایە دەرەوە. 

کارتە سورەکەی رۆکی کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەکە نەبوو، لەبەر ئەوە بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە و بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ لە پلەی سێیەم دەبیندرێت.

کامەران کەریم