هەڵەبجە: هاوڵاتیان دەتوانن ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن
(0)
تەندروستی گشتی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات ، هاوڵاتیانی هەڵەبجە ئاگاداردەکاتەوە ڕۆژی دووشەممە دەتوانن ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە ، تەدروستی گشتی هەڵەبجە ڕایگەیاند ، ڕۆژی دوو شەممە 5 نیسان هاوڵاتیان دەتوانن بۆ ناو نوسینی خۆیان بۆ وەرگرتنی دەرزی ڤاکسینی COVD19 کاتژمێر ٨ی سەر لە بەیانی تاوەکوو کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ سەردانی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی خۆپاراستنی هەڵەبجە بکەن .
ڕونیشکراوەتەوە ، دوایی ناونوسینیان ڕۆژێکیان بۆ دیاری دەکرێت و ئاگادار دەکرێنەوە کەی دەرزی ڤاکسین لە خۆیان بدەن .
ئەوەش خراوەتەڕوو ، بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە موبایلی بەڕێز کاک ئەکرەم بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی تەندروستی خۆپاراستنی هەڵەبجە 07501314074 .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: