تەندروستی سلێمانی:  لەماوەی ١٦ ساڵی ڕابردو  ٤٦ هەزار و ٧٥١ تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی تەندروستی کوردستان شێرپەنجە


Feb 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە بۆنەی (٤)ی شووبات، ڕۆژی جیهانی بەرەنگار بوونەوەی  شێرپەنجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا بەڕێز ( د.سەباح نصرالدین ) بەڕێوەبەری گشتی  تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند کە لە ساڵی (٢٠٠٧ تا ٢٠٢٣) زیاتر لە ٤٦ هەزار و ٧٥١ تووشبووی شێرپەنجە  تۆمارکراوەو  بەشێکی زۆریان چارەسەریان بۆ کراوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا کە  پشکنینی پێشوەخت بۆ شێرپەنجە یەکێکە لە کلیلە چارەسەرییەکانی نەخۆشییەکە، گەر هەر هاوڵاتیەك  ئەو پشکنینانە ئەنجامبدات ئەوا لە نێوان مردن و ژیاندا، ژیان و سەرکەوتن هەڵدەبژێرێت، بە دڵنیاییەوە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر قۆناغەکانی دیکەی داهاتووی تووشبووەکە نابێت.

دواتر ئاماری تووشبوانی سەرجەم جۆرەکانی شێرپەنجە خرایە ڕوو کە ٤٦ هەزار و ٧٥١ نەخۆش بووە، لەو ژمارەیە (١٨.١٪ )ی شێرپەنجەی مەمك(، ٦.٣٪ )شێرپەنجەی قۆلۆن،( ٦.١٪ )شێرپەنجەی سییەکان(٥.٢٪ ) شێرپەنجەی پرۆستات لە خانماندا بووە، ئەم جۆرانەش لە باوترین جۆری شێرپەنجەن لە ناوچەکەدا و دەتوانین پشکنینی پێشوەختەی بۆ بکەین .

بەڕێوەبەری گشتی  ئاماژەی بەوەشدا، بەداخەوە لە ئێستادا نەخۆشی شێرپەنجە ڕوو لە زیادبوونە، بەتایبەت شێرپەنجەی خوێن و شێرپەنجەی مێشک لە منداڵاندا، هاوکات داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات بە چاوی گرنگییەوە تەماشای ئەم بابەتە بکات، بودجە و ئامێری تایبەتی بۆ دابین بکات بۆ ئەوەی بتوانن بە سەرکەوتووی خزمەت بە هاووڵاتییان بکەن .

بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی هیوا، تا ئێستا ٢٥ هەزار و ٦٩٧ تووشبوو چارەسەریان بۆ کراوە، کە ٦١٪ لەناو پارێزگای سلێمانییە و ٣٩٪ پارێزگاکانی دیکەیە، هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو نەخۆشانەی لەو ناوەندەدا چارەسەر وەردەگرن، بە ئامێری تیشکی تایبەت بە چارەسەرکردنی شێرپەنجە و پێداویستی تایبەت چارەسەریان بۆ دەکرێت.

کامەران کەریم