وادا ئۆڵۆمپیکی دوپینگیەکانی بەر تانە و تەشەر خستووە

(0) / / ورزش / زایەڵە ئۆلۆمپیک وەرزش


Feb 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئاژانسی جیهانی دژە دوپینگ(WADA) کاردانەوەی پیشان داوە سەبارەت بە بیرۆکەی بەڕێوەبردنی پێشبڕکێیەکانی ئۆڵۆمپیک بۆ ئەو وەرزشوانانەی کە دوپینگ دەکەن.

وادا وڵامی بیرۆکەی بەڕێوەبردنی پێشبڕکێیەکانی ئۆڵۆمپیکی داوەتەوە بۆ ئەو وەرزشوانانەی کە دوپینگ دەکەن.
ئەو ئاژانسە دەڵێت ئەو ڕووداوە تەنانەت لەبواری هەواڵیشەوە هیچ بایەخێکی نییە.

ئەو سەرچاوە سەرەکیە لە ئاژانسی جیهانی دژە دوپینگ دەڵێت: هەواڵی بەڕێوەچوونی ئۆڵۆمپیک بۆ وەرزشوانانی دوپینگی هیچ شایانی ئەوەی نییە بیر و ڕا لەسەری دەربکرێت.

پیتر تیل، ملیاردێری ئەمریکی مەیل و ویستی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە پێکهێنانی یاری ئۆڵۆمپیک بۆ وەرزشوانانی دوپینگی بە پاڵپشتی کۆمپانی Enhanced Games.
ئەگەری هەیە یەکەمین خولی پێشبڕکێیەکان لە ساڵی 2025دا بەڕێوە بچێت.

کەژاڵ حمیدی